ئاگاداریەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانییەوە

بۆ / قوتابیان و خوێندکارانی ئازیز

بەڕێزان کەسوکاری قوتابیان و خوێندکاران

هەر قوتابی و خوێندکارێک بەهۆی ئەم شەپۆلی بەفر بارینەوە نەیتوانی ئامادە بێت لە تاقیکردنەوەی ئەمڕۆدا بەرواری ١٧/١/٢٠٢٢ ئەوا لە دوای پشووی کۆتایی وەرزی یەکەم تاقیکردنەوەی ئەمڕۆی وەک قوتابی و خوێندکارێکی مۆڵەت پێدراو دەتوانێت تاقیکردنەوەکە ئەنجام بدات بە پێی خشتەیەک کە لەلایەن کارگێڕی قوتابخانەو خوێندنگەکانەوە دیاری دەکرێت.

بە هیوای سەلامەتی بۆ هەمووان