ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٢/١/١٥ بە ئامادەبوونی مامۆستا عمر محمد امین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و پسپۆڕانی پەروەردەیی و ڕوناکبیران و مامۆستایان و چەند کەسایەتییەکی شاری سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی کتێبی (چەند تێزێک دەربارەی کێشەکانی پەروەردەو ستراتیژی بونیادنانەوەی ) ناساند کە لە نووسینی مامۆستا (ڕزگار شێخ حەسەن) ەو ناوەرۆکی ئەم کتێبە لە سێ بەش پێک هاتووە، بەشی یەکەم گرفتە پەروەردەییەکان و ڕێگاکانی چارەسەر، بەشی دووەم بەرەو سیستمی پەروەردەیی گەشەکردوو، بەشی سێیەم چەند تێزێک دەربارەی هەندێک لە کێشە هەنووکەییەکانی پەروەردە و چەند باسێک لە مێژووی قۆناغی حوکمڕانی حکومەتی دیکتاتۆری هەتا ڕزگارکردنی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ وە قۆناغی حکومەتی هەرێم کە بە ڕەسمی ناسێنرا باس لە کێشەو گرفتە هەنووکەییەکانی ئێستای وەزارەتی پەروەردە دەکات. دواتر نووسەر ڕزگار شێخ حەسەن کتێبی چەند تێزێک دەربارەی کێشەکانی پەروەردەو ستراتیژی بونیادنانەوەی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد. یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی دەستخۆشی لە ناوبراو کردو هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.