سەردانی قائیمقامی قەزای شارەزوور بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠٢٢/١/١٣ بەڕێز ڕزگار غفور قائیمقامی قەزای شارەزوور سەردانی مامۆستا دڵشاد عمر محمد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی کرد بە مەبەستی تاووتوێکردنی تەواوکردنی ئەو بینای قوتابخانانەی کە لە سنوورەکەدا تەواونەکراون هەروەها نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەی ئالان کە چەندین ساڵە بەهۆی کارەساتێکی نەخوازراوەوە چۆڵکراوە لە ئێستادا سنوورەکە پێویستییەکی زۆریان پێیە. بەڕێوەبەری گشتی سوپاسی بەڕێزیانی کرد کە هاوکاری قوتابخانەکانە وە بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی و کەموکوڕییەکان چەند پێی بکرێت هاوکار بووە، وە بەڕێوەبەری گشتی بەڵێنی دا کە بە لیستێک ناوی ئەو قوتابخانانە بنێردرێت بۆ وەزارەتی پەروەردەو پشتیوانیان بێت بۆ سەرخستنی پرۆسەی پەروەردەو ئیدارەی قەزاکە.