كۆبوونەوەی بەڕێوەبەرێتی چالاكی وەرزش و دیدەوانی سلێمانی

ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕێكەوتی ٢٠٢٢/١/١٣ مامۆستا عمر محمد امین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەئامادەبوونی توانا ئەنوەر بەڕێوەبەری چالاكی وەرزش و دیدەوانی سلێمانی لەگەڵ سەرجەم لێپرسراوانی یەكەكانی بەڕێوەبەرێتی چالاكی وەرزش و دیدەوانی پەروەردەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی كۆبۆوە سەبارەت بە رێكخستنەوەی كاروچالاكییەكانی وەرزش و دیدەوانی و چارەسەركردنی كێشەو گرفتەكان.