ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێكەوتی ٢٠٢٢/١/١٢مامۆستا عمر محمد امین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری یەكەمی بنەڕەتی رۆژئاوا و (د. مزهر شعبان محمد) راگری كۆلیجی زانست و تەكنەلۆژیا لە زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی بەشداری كرد لەسیمیناری بەڕێز (د.مەزن اسماعیل )مامۆستا لەزانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی بەناونیشانی(بەكارهێنانی تەكنەلۆژیا لەپەروەردە)دا لەبەڕێوەبەرێتی مەشق و راهێنان ، ئەم سیمینارە رێكخرابوو بۆ بەڕێوەبەر و راهێنەرانی بەڕێوەبەرێتی مەشق و راهێنان كە تێیدا باس لە بەكارهێنانی تەكنەلۆجیا لەسیستەمی پەروەردەدا دەكات تاوەكو بتوانن راهێنەران ئەم بابەتە بگەیەنن بەمامۆستایان لەداهاتوودا و لەو رێگەیەوە پرۆسەی پەروەردە بەرەو پێش بەرن. یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی سوپاسی (د.مەزن اسماعیل)ی كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست.