تاقیكردنەوەكانی كۆتایی وەرزی یەكەم دەستیپێكرد

ئەمڕۆ دووشەممە ڕێكەوتی ٢٠٢٢/١/١٠ مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەئامادەبوونی بەڕێوەبەری پەورەردەی رۆژئاواو سەرپەرشتیاری یەكەمی بنەڕەتی و سەرپەرشتیاری ئامادەیی رۆژئاوا سەردانی قوتابخانەی (چوارچرای بنەڕەتی و ئامادەیی پیرەمێردی كوڕان)یان كرد پاشان بەڕێوەبەری گشتی سەردانی قوتابخانەكانی (برایەتی و سارداوی ) بنەڕەتی كرد ، بەمەبەستی لە نزیكەوە بەئاگابوون لە بەرێوەچوونی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی وەرزی یەكەم ، لەمیانەی سەردانەكەیدا بەڕێوەبەری گشتی دەست خۆشی لە بەڕێوەبەر و مامۆستایان كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ قوتابیان و خوێندكاران خواست، هەروەها بەڕێوەبەری گشتی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماری بەشداربووانی تاقیكردنەوەكانی راگەیاند كە ژمارەی قوتابیان و خوێندكارانی بەشداربوو لە تاقیكردنەوەكانی كۆتایی وەرزی یەكەم بریتی بوون لە (٥٢٢٠٠٠)هەزار قوتابی و خوێندكار كە دابەشبوون بەسەر (١٨٤٤) ناوەندی خوێندن كە بریتی بوون لە (١٧٣٩) ناوەندی حكومی و (٩٥) ناوەندی ناحكومی.