ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێكەوتی ٢٠٢٢/١/٩ مامۆستا عمر محمد امین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشانگای ساڵانەی (پۆستەر)ی بەسەر كردەوە كە یەكەی چالاكی هونەری خوێندنگاكانی پەروەردەی رۆژئاوا بۆ مامۆستایانی هونەری شێوەكاری سەرجەم قوتابخانە و خوێندنگاكانی لە هۆڵی مامۆستا ولیەم یوحەننا كردۆتەوە ، كە تیایدا چەندین وێنەو پۆستەر نمایش كرا بوو، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی دەستخۆشی ئەنجامدانی ئەو جۆرە چالاكیانەی لێكردن وهیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ خواستن .