ئەمڕۆ یەكشەممە ڕێكەوتی ٢٠٢٢/١/٩ مامۆستا عمر محمد أمین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەئامادەبوونی مامۆستا بەختیار محەمەد بەڕێوەبەری چالاكی هونەری سلێمانی لەگەڵ سەرجەم لێپرسراوانی یەكەكانی چالاكی هونەری پەروەردەی قەزاكان كۆبۆوە ، تەوەری كۆبوونەوەكە بەمەبەستی چارەسەركردنی كەموكوریەكان بوو لە بواری هونەریدا و وە دانانی بەرنامەیەكی گونجاو بۆ چالاكییە هونەریەكان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢١-٢٠٢٢ یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی بەڵێنی پێدان كە بەپێی توانا هاوكاریان بێت بۆ سەرخستنی چالاكیە هونەرییەكان لەناو قوتابخانە و خوێندنگەكاندا.