ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠٢٢/١/٦ بەڕێز مامۆستا دڵشاد عمر محمد کریم بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی دیوانی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارەزووری کرد و لەلایەن بەڕێوەبەری پەروەردەوە پێشوازی لێکرا و سەردانی بەشێک لە هۆبەکانی کرد هەر لە سەردانەکەیدا بەڕێز دکتۆر ئەحمەد میرە ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی شارەزووری بەسەرکردەوەو پاشان بەشداری کرد لە کەرنەڤاڵی وەرزشی قوتابخانەو خوێندنگەکان کە بە سەرپەرشتی بەڕێزیان هۆبەی چالاکی وەرزش و دیدەوانی پەروەردەی شارەزوور کەرنەڤاڵی وەرزشی قوتابخانەو خوێندنگەکانی ئەنجامدا وەک ڕێزێک بۆ مامۆستای کۆچکردوو مامۆستا (سەمیرە محمد تۆفیق) لەژێر دروشمی (خزمەتێکی زۆر تەمەنێکی کەم)، لە کۆتایی کەرنەڤاڵەکەدا خەڵاتی وەرزشی پێشکەش بە سەرکەوتووان کراو بەڕێوەبەری گشتی دەستخۆشی لێکردن و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ خواستن.