ئەمڕۆ سێشەممە ڕێكەوتی ٢٠٢٢/١/٤ مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشانگای ساڵانەی (پۆستەر)ی بەسەر كردووە كەلەلایەن یەكەی چالاكی هونەری خوێندنگاكانی پەروەردەی رۆژئاوا بۆ مامۆستایانی هونەری شێوەكاری سەرجەم قوتابخانە و خوێندنگاكانی لە هۆڵی مامۆستا ولیەم یوحەننا كردەوە ، كە تیایدا چەندین وێنەو پۆستەر نمایش كرا بوو، بەڕێوەبەری گشتی دەستخۆشی ئەنجامدانی ئەو جۆرە چالاكیانەی لێكردن وهیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ خواستن و بەڵێنی دا بەهەموو شێوەیەك هاوكارو پشتیوانیان بێت.