ئەمڕۆ دووشەممە ڕێكەوتی ٢٠٢٢/١/٣ مامۆستا عمر محمد امین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشانگای ساڵانەی (پۆستەر)ی بەسەر كردەوە كەلەلایەن مامۆستایانی هونەری شێوەكاری سەرجەم قوتابخانە بنەڕەتی و ئامادەییەكانی سنووری پەروەردەی ڕۆژهەڵات لە هۆڵی خوێندنگەی پێشكەوتنی بنەڕەتی كراوەتەوەو تیایدا چەندین وێنەو پۆستەر نمایش كراوە، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی دەستخۆشی ئەنجامدانی ئەو جۆرە چالاكیانەی لێكردن وهیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ خواستن .