سەردانی بەڕێوەبەری گشتی بۆ بەڕێوەبەرێتی گەنجینەکان

ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/١/٢٤ مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی،مامۆستا عمر محمد امین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی سەردانی گەنجینەکانیان کرد لەلایەن م. نعمان عثمان بەڕێوەبەری گەنجینەکانەوە پێشوازیان لێکرا، لە چوارچێوەی سەردانەکەدا هۆلەکانی گەنجینەکەیان بەسەرکردەوە،وەپاشان ئەوکەلوپەلانەیان بینی کە لەلایەن بەڕێز خاتوو شاناز ابراهیم احمد ئەندامی دەستەی کارگێڕی یەکێتی نیشتمانی کوردستان وسەرپەرشتیاری مەڵبەندی ڕێکخستنی سلێمانی پێشکەشی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کردبوون کە پێکهاتبوون لە (٧٥٠وایت بۆرد و ٧٥٠ ڕەحلەی دووکەسی و٦٧ سۆپای تۆربۆی یابانی) کە بڕەکەی بە تێچووی(٧٧ملیۆن)دینار بوو، بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی بەناوی بەڕێوەبەرێتیەکەوە سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستە کردن و هیوای خواست ئەم هاوکاری و بەخشینانە بەردەوام بێت بۆ خزمەتکردنی پەروەردە لە سنووری شاری سلێمانی.