ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێكەوتی٢٠٢٢/٢/٢ بەڕێز مامۆستا دڵشاد عمر محمد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازی كرد لە نوێنەرانی دەزگای خێزخوازی بارزانی و ڕێكخراوی (LDS)ی ئەمریكی و سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستە كردن لەبەرامبەر دابینكردنی چەند پێداویستیەك بۆ ژمارەیەك لە قوتابخانەو خوێندنگەكانی سنووری پەروەردەی سلێمانی ، هەروەها باس لە چۆنیەتی و شێوازی دابەشكردنی پێداویستیەكان كرا بەسەر قوتابخانەو خوێندنگەكاندا ، پاشان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیمانەوە داواكارییەكیان ئاراستە كرا كەتیایدا چەندین پێدوایستی قوتابخانەو خوێندنگەكانی لەخۆ گرتبوو بەمەبەستی دابینكردنیان لەلایەن بەڕێزیانەوە و هەردوو ڕێكخراویش بەڵێنیاندا بەپێی توانا هاوكاری كەرتی پەروەردە بن.