ئەمرۆ سێشەممە رێكەوتی ٢٠٢٢/٢/١ مامۆستا (عمر محمد امین) یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشانگای تابلۆكانی (سەربەست ئەوڕەحمان) ی لە هۆڵی بەڕێوەبەرێتی مۆزەخانەی پەروەردەیی (گەلەری تابلۆ كەلتووریەكان) بەسەر كردەوە لە پێشانگاكەدا چەندین وێنەی كەلتووری ناوازە نمایش كرابوو كە گوزارشت بوو لەداب و نەریتی كوردەواری بەگشتی و سلێمانی و دەوروبەری بەتایبەتی، دواتر یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی دەستخۆشی لێكردن و سوپاسی كردن و بەكارێكی جوانی مێژوویی لەقەڵەمدا.