بەڕێوەبەری گشتی سەردانی دوو قوتابخانەی كرد

ئەمڕۆ سێشەممە ڕێكەوتی ٢٠٢٢/٢/١ مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی ئامادەیی ڕۆژی كچانی كرد بۆ ئاگاداربوون لە كۆتا رۆژی تاقیكردنەوەكانی خولی وەرزی یەكەم كە بەهۆی ساردو سەرماوە راگیرا بوو، دواتر قوتابخانەی بڵێسەی بنەڕەتی بەسەركردەوە ئامانجی بۆ قوتابخانەی ناوبراو دەستپێكی خوێندنی وەرزی دووەم و خۆئامادەكردن بۆ ئەم وەرزەی خوێندن، بەڕێوەبەری گشتی ناوپۆلەكانی خوێندنی بەسەركردەوە و دەست خۆشی لە بەڕێوەبەری هەردوو قوتابخانەی ناوبراو كردوو هیوای سەركەوتنی بۆ مامۆستایان و قوتابیان و خوێندكاران خواست.