بەڕێز کاک عوسمان سێدەری سەردانی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی کرد

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٢/٢/٧ مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازی کرد لە بەڕێز کاک عوسمان سێدەری/ ئەندامی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی نووسینگەی پەرلەمانی کوردستان لە سلێمانی لەگەڵ کۆمەڵێک لە هاوکارانی لە نوسینگەی پەرلەمانی سلێمانی، ئامانج لە سەردانەکەی بەدواداچوونی کێشەی پارەی وانەبێژان و دواکەوتنی مووچەو دابین کردنی پێداوستییەکان و هەروەها یاسای وەزارەتی پەروەردە بوو کە ئێستا لە پەرلەمانە بۆ هەموارکردنەوە. وە گفتوگۆ کرا لەبارەی ئەوەی یاساکە زوو تێپەڕێندرێت لەبەر ئەوەی یاسایەکی گشتگیرو باشترە وە هەروەها هاوکارمان بن لە دابینکردنی پێداوستی بۆ قوتابخانەو خوێندنگەکان. بەڕێوەبەری گشتی سوپاسی سەردانەکەیان و بەدواداچوونیانی کرد ، هیوای خواست ئەمە دوبارە و چەند بارە ببێتەوە بۆ ئەوەی بە هەموومان بتوانین خزمەتێکی باشتر بە پرۆسەی پەروەردە بکەین .