ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٢/٢/٧ بەڕێز مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كرد و لەلایەن سەرۆك و ئەندامانی لیژنەی پەروەردەی ئەنجومەنەوە پێشوازی لێكرا ، لەكۆبوونەوەیەكدا باس لە یاسای وەزارەتی پەروەردە كرا كە تیایدا تیشك خرایە سەر بڕگەكانی یاساكەو ئەو تێبینی و سەرنجانەی كەهەبوون لەسەر پرۆژە یاساكە خرایە بەر باس ، هەروەها لیژنەی پەروەردەوە پێشنیار و راوبۆچوونی خۆیان ئاراستەی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە كردو لەگەڵ بەڕێزیدا گفتوگۆو گەنگەشەی بابەتەكەیان كرد ، پاشان باس لەكێشەو كەم و كوڕیەكانی بواری پەروەردەو قوتابخانەو خوێندنگەكان كرا و بەپێویست زانرا هەرچی زووە هەوڵ بۆ چارەسەركردنیان بدرێت تاوەكو پرۆسەی پەروەردە بەباشترین شێوە بەڕێوەبچێت و هەوڵ بدرێت ئاستەنگیەكانی بەردەمی لاببرێت و كەم بكرێتەوە ، لەلای خۆیانەوە لیژنەی پەروەردە ئامادەیی هەموو هاوكارییەكیان پیشاندا لەو بوارەدا ، لەبەرامبەردا بەڕێوەبەری گشتی سوپاسی ئەو كەس و لایەنانەی كرد كە هاوكاری سەرخستنی پرۆسەی پەروەردە بوون.