یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی سەردانی ئامادەیی مەقانی کرد لە قەزای چەمچەماڵ

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٢/٢/٧ ماۆستا عمر محمد امین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە هاوڕێیەتی مامۆستا عبداللە بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ سەردانی (ئامادەیی مەقان) ی کچانی کرد لە قەزای چەمچەماڵ بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە تەندروستی ئەو سێ خوێندکارەی کە لەنزیک خۆێندنگەکە توشی ڕووداوی هاتوچۆ بوون و برینداربوون ، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بەڕێز یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی لە کێشە و گرفتی خوێندنگەکەی کۆڵییەوە، پاشان سەردانی نەخۆشخانەی کرد کە تەنها یەک خوێنکار لە نەخۆشخانە ماوەتەوە و تەندروستییان باشە، وە هیوای زوو چاک بوونەوەی بۆ خواستن.