كۆنگرەی رۆژنامەوانی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و دەزگای خێرخوازی بارزانی

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٢/٢/٨ لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بەڕێزان مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و سروە صالح بەرپرسی ئۆفیسی سلێمانی دەزگای خێرخوازی بارزانی ڕایاگەیاند کە دەزگای خێرخوازی بارزانی بڕی (٦٠،٠٠٠) لیتر نەوتی بۆ ئەو پەروەردانە دابینکردووە کە وەک پێویست نەوتیان لەبەردەست نەبووەبۆ قوتابخانەکان و هەروەها ٣٢ زۆپایان دابینکردووە و دەست بە دابشکردنی کراوە. بەڕێوەبەری گشتی دەستخۆشی لێکردن و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.