سەرپەرشتیاری گشتی قوتابخانەو باخچەکانی وایز سەردانی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی کرد

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٢/٢/٨ مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا عمر محمد امین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پێشوازیان لە طارق نجیب سەرپەرشتیاری گشتی قوتابخانەو باخچەکانی وایز و هاوکارانی کرد، مەبەستی سەردانەکەیان بۆ (ڕۆژی سوپاس)ە کە تایبەتە بە خۆیان، سوپاس و ڕێزلێنانیان ئاڕاستەی بەڕێوەبەری گشتی و یاریدەدەرەکەی کرد کە پشتگیری و هاوکاریان بوون بۆ پرۆسەی پەروەردەو هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواستن.