پێشوازی کردن لە قوتابییەکی بەهرەمەند

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٢/٢/٩ مامۆستا دڵشاد عمر محمد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازی کرد لە لیژنەی هەڵسەنگاندنی دەرەکی، لە دیدارێکدا چاوی کەوت بە قوتابی بەهرەمەند (احمد زانیار لەتیف) لە پۆلی سێیەم لە قوتابخانەی ئەزمەڕی بنەڕەتی کە تواناو بەهرەیەکی لە ڕادەبەدەری جگە لە ئاستی خوێندن شارەزایی تەواوی هەیە لە زمانی عەرەبی و ئینگلیزی و هەروەها شارەزاییەکی زۆر باشی هەیە لە تەکنەلۆژیای زانیاری و بواری کۆمپیوتەردا ، لەلای خۆیەوە بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی سەرسامی خۆی بە ئاستی قوتابی ناوبراو دەربڕی و بەڵێنی دا بەپێی توانا هاوکاری بکات.