ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠٢٢/٢/١٠ مامۆستا عمر محمد امین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی کۆمەڵگەی پەروەردەیی کوردستان کرد و کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەڕێوەبەری کۆمەلگەو بەڕێوەبەری باخچە و بنەڕەتی و ئامادەیی ئەنجامدا، لە کۆبونەوەکەدا کۆمەلێک ئیش وکارو گرفتیان چارەسەر کرد، ، هەروەرها کۆمەلێک پێشنیارو داواکاریان هەبوو یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی بەڵێنیدا کە هاوکاریان بێت.