ئەمڕۆ دووشەممە رێكەوتی ٢٠٢٢/٢/١٤ مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی بەڕێوەبەرێتی سەرپەرشتیكردنی پەروەردەیی سلێمانی كرد و لەلایەن بەڕێوەبەری سەرپەرشتیكردن و سەرپەرشتیارانەوە پێشوازی لێكرا، پاشان بەشدار بوو لە كۆبوونەوەی مانگانەی سەرپەرشتیارانی یەكەمی بنەڕەتی و ئامادەیی قەزاكان كەتیایدا باس لە رۆڵی بەڕێوەبەرێتی سەرپەرشتیكردن و گرنگی سەرپەرشتیاران كرا لە بەرەو پێشچوونی پرۆسەی پەروەردە و خوێندندا ، هەروەها گفتوگۆی پێویست سەبارەت بە كێشەو گرفتەكانی بەردەم سەرپەرشتیكردن و سەرپەرشتیاران و چۆنێتی چارەسەركردنیان كرا ، دواتر بەتایبەتی هەڵوەستە لەسەر پرۆسەی هەڵسەنگاندنی دەرەكی كرا و چۆنێتی ئەنجامدان و بەڕێوەچوونی ئەو پرۆسەیە هەڵسنگێنرا پاشان تیشك خرایە سەر پرۆسەی تاقیكردنەوەكان و چۆنێتی بەڕێوەچوونی و میكانیزمی پێویست باسكرا بۆ ئەگەری دروستبوونی هەر گرفتێك تیایاندا و چەندین راو بۆچوونی جیاواز لەو بارەیەوە خرایە روو .