ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٢/٢/١٤ مامۆستا عومەر محمد امین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبوونی بەهرۆز محمود بەڕێوەبەری خوێندنی ناحكومی سەردانی پێشانگای تایبەت بە مامۆستایانی قوتابخانەو خوێندنگا ئامادەییە ناحكومییەكان كرد لە هۆڵی ئیشی دەست كە تایبەت بوو بە خۆپاراستن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی دەست خۆشی لێكردن و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.