بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی لە نوێنەرانی خوێندکارانی ناڕازی کرد

ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٢/١٥ مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبوونی مامۆستا عمر محمد امین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەرانی پەروەردەی قەزاکان پێشوازی لە نوێنەرانی خوێندکارانی قۆناغی ١٢ ئامادەیی کرد کە لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی گردببوونەوە یاداشتێکیان پێشکەش بە بەڕێوەبەری گشتی کرد و داوایان کرد کە پڕۆگرامی خوێندن کەم بکرێتەوە ، ماوەی خوێندن درێژبکرێتەوە بەڕێوەبەری گشتی بەڵینی دا کە یاداشتەکەیان بەرز بکاتەوە بۆ وەزارەتی پەروەردە.