ڕێکخراوەکانی ژنان لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی

ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٢/١٥ لەسەر بانگهێشتی مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەشێک لە ڕێکخراوەکانی ژنان ئامادەبوون لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی کە تێیدا باس لە ئەو ڤیدیۆیە کرا کە مامۆستا دڵشاد باسی زۆری ڕێژەی ژن دەکات لە پرۆسەی پەروەردەدا کە بڵاوکرابۆوەو لێی بڕابوو هەروەها ڕونکردنەوەی خۆی بە ئامادەبوواندا لە کۆبوونەوەکەدا کە مەبەستی تەنها لەڕووی کارگێڕیەوە بووە نەک جێندەری ،هەریەک لە ڕێکخراوەکانی ژنان بۆچوونی خۆیان هەبوو دواتر گفتووگۆکراو ئاڕاستەی لێکتێگەشتن هەبوو دواتر نوێنەری ڕێکخراوەکانی ژنان سەردانی بەشی یاسایان کرد لەلایەن بەڕێوەبەری بەشی یاساوە کێشە کارگێڕیەکان خرانە ڕوو.