کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی

ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٢/١٥ بە سەرپەرشتی مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبوونی مامۆستا عمر محمد امین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بەڕێوەچوو کە تێیدا بەشێک لە بەڕێوەبەری بەشەکانی ناو بەڕێوەبەرایەتیمان ئامادەبوون بە مەبەستی ڕێکخستنی کارە کارگێڕییەکان لەنێوان بەڕێوەبەرایەتیمان و بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی قەزاکاندا ،هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا باس لە چارەسەرکردنی کێشەو گرفتەکانی ناوەندەکانی خوێندن کرا و خۆئامادەکردن بۆ تاقیکردنەوەکانی دەرەکی و تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم ، بڕیارە ٢٠٢٢/٢/١٩کاتژمێر ١ی پاش نیوەڕۆ تاقیکردنەوەکانی دەرەکی دەست پێ بکات.

5858