بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی لە ستافی بەڕێوەبەرێتی ڕۆشنبیری منداڵان کرد

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٢/٢/١٦ مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازی كرد لە ستافی بەڕێوەبەرێتی رۆشنبیری منداڵان كە سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری سلێمانین ، لەدیدارەكە باس لە دروستكردنی هەمانگی لەبواری چالاكی هونەری و وەرزشی و پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا كراو بڕیار درا رۆژی چوارشەممەی داهاتوو ستافی هونەریی و وەرزشی بەڕێوەبەرێتی گشتیمان لەگەڵ بەڕێوەبەرێتی رۆشنبیری منداڵان كۆبوونەوەیەك ئەنجام بدەن بەمەبەستی لێكتێگەشتن و ئەنجامدانی چالاكی هاوبەش.