بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی لە خوێندکارانی ناڕازی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی کرد

ئەمڕۆ چوارشەممە رێكەوتی ٢٠٢٢/٢/١٦ مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەئامادەبوونی بەڕێوەبەری تەكنیكی چاوی كەوت بەنوێنەری خوێندكارانی پۆلی(١٢)ی ئامادەیی كەماوەی چەند ڕۆژێكە گردبوونەوە ئەنجام دەدەن ، پاش گوێگرتن لەداواكاریەكانیان و راڤە كردنی بابەتەكە بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی یاداشتی خوێندكارانی وەرگرت و بەڵێنی دا ئەوەی لەتوانایدا بێت بۆ خوێندكارانی بكات و یاداشتەكەیان بەرز بکاتەوە بۆ بەڕێز وەزیری پەروەردە.