كردنەوەی پێشانگەی كتێب

ئەمڕۆ چوار شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٢/١٦ مامۆستا عمر محمد امین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی سەردانی قوتابخانەی زانستی نێودەوڵەتی کرد و لەلایەن م . دارا احمد سەرشتیاری گشتی و ستافی ئیدارەی قوتابخانەوە پیشوازی لێكرا و سەردانەكە بەمەبەستی کردنەوەی پێشانگەی کتێب و هەروەها بەشداری كرد لە کۆمەڵێک چالاکی و ئاهەنگی مۆسیقا كە لەلایەن مامۆستاو قوتابیانی قوتابخانەكەوە رێكخرابوو ، بەڕێز یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی سوپاسی کردن و هیوای بەردەوامی بۆ خواستن و ئەوکار و چالاکیانەی بەرز نرخاند.