ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠٢٢/٢/١٧ مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ڕێزلێنانی بەخشییە بەرێزان مامۆستا جوان محمد طاڵ قەرەچەتانی و مامۆستا هێمن ناصح ئاغجەلەری كە نامیلكەیەكیان بۆ قوتابیانی پۆلی یەكەم نووسیوە و ئامادەكردووە بە شێوەی هۆنراوە لەپێناوی زیاتر خزمەتكردن و گەشەپێدان بە توانای قوتابیانی پۆلی یەكەم تا چێژی هونەری بدرێتە بابەتەكان، هەروەرها ئەم نامیلكەیە بەسەر بەڕێوەبەرێتی پەروەردەكانی سەر بە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەكەماندا دابەش كراوە، بەڕێوەبەری گشتی زۆر سوپاسی كردن و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.