ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠٢٢/٢/١٧ مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا عمر محمد یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پێشوازیان لە بەڕێزان دکتۆر ژینۆ عبداللە و جومعە شوانی لە وێب ساتی گەلاوێژ کرد، لە سەردانەکەیاندا چەپکە گوڵی خاتوو گەلاوێژو تەواوی بەرهەمەکانی پێشکەش بە بەڕێوەبەری گشتی و یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی کرد.
مامۆستا دڵشاد عمر و مامۆستا عمر محمد بە گرنگی و بایەخەوە لەم هەنگاوەی خاتوو گەلاوێژیان ڕوانی بە پێشکەشکردنی کۆبەرهەمەکانی بە کتێبخانەکانی پەروەردەی گشتی سلێمانی بۆ زیاتر برەودان و گرنگیدان بە خوێندنەوەو ئاشناکردنی زیاتری خوێندکاران بە بەرهەمە ئەدەبی و مێژووییەکان و ئەدەبی منداڵان، هەروەها هیوایان خواست بەخشینی کتێب و کۆبەرهەمەکان لەلایەن ئەدیب و نووسەرانەوە بە سێکتەرە پەروەردەییەکان بکرێتە نەریت. بڕیاردرا لە ئایندەیەکی نزیکدا و لە مەراسیمێکدا کۆبەرهەمی خاتوو گەلاوێژ پێشکەشی کتێبخانەی پەروەردەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان بکرێت.