ئەمرۆ شەممە رێكەوتی ٢٠٢٢/٢/١٩ مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی هۆڵی تاقیكردنەوە بەراییەكانی پۆلی (١٢)ی ئامادەیی كرد لە خوێندنگەی (كاژاو)ی كوڕان بەمەستی بەئاگابوون لە رەوشی بەڕێوەچوونی پرۆسەی تاقیكردنەوەكان و دواتر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ژمارەی بەشداربووانی تاقیكردنەوەكانی لەسنووری پەروەردەكانی سەر بە بەڕێوەبەرێتی گشتی پەروەردە ئاشكراكرد كەبریتی بوون لە (٢٨٨٠) خوێندكاری بەشداربوو كە دابەشبوون بەسەر (٨٠) هۆڵی تاقكیردنەوەدا ،لەبەشی زانستی(١٨١٢)خوێندكار و لە (٤١) هۆڵ تاقیكردنەوە ئەنجام دەدەن و لە بەشی وێژەیی(٩١٦)خوێندكار و لە (٢٣) هۆڵ تاقیكردنەوە ئەنجام دەدەن و لەبەشی پیشەیی(١٥٢)خوێندكار و لە (١٦) هۆڵ تاقیكردنەوە ئەنجام دەدەن ئاشكراشی كرد كە سەرجەم تاقیكردنەوەكان كاتژمێر (١)ی پاش نیوەڕۆ دەست پێدەكەن ، هەروەها سەرجەم پێداویستیەكان لە (دەمامك و ماددەی پاكژكەرەوە و گەرم كەرەوە و ئاو) دابینكراوە ، پاشان ئاماژەی بەوە كرد كە ماوەی (٢)ساڵە خوێندكارانی قەزاكانی دەرەوەی شاری سلێمانی لەناو ناوەندی قەزاكانی خۆیان تاقیكردنەوە ئەنجام ئەدەن كەپێشتر ئەهاتنە ناو شاری سلێمانی بۆ ئەو مەبەستە ، ئەمەش ئەبوو بەهۆی ئەوەی كاریگەری دەروونی هەبێت و ئاستەنگیان لەبەردەم درووست بكات ، پاشان دواتر سەردانی خوێندنگەی(بێخاڵ )ی كچانی كرد و لەنزیكەوە چاودێری رەوشی بەرێوەچوونی تاقیكردنەوەكانی كرد و دەستخۆشی و سوپاسی خۆی گەیاندە ئەو مامۆستاو یاریدەدەر و بەڕێوەبەرانەی كەسەرپەرشتی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكان دەكەن لەسەرجەم هۆڵەكان و هیوای سەركەوتن و بەردەوامی بۆ خواستن.