ماوەی هەفتەیەكە ڤیدیۆیەكی بەرێوەبەری گشتی پەروەردە بڵاو كراوەتەوە و بەمەبەست بەشێكی لابراوە، پاش ئەوەی بەرێوەبەری گشتی روونكردنەوەی لەسەر بابەتەكە دا بە كەناڵی ئاسمانی كوردسات نیوز و رێكخراوەكانی ژنان و ئافرەتان ، ئەمرۆ دووبارە پاش ئەنجامدانی كۆنگرەی رۆژنامە نووسی بەرێوەبەری گشتی سەبارەت بە تاقیكردنەوە بەراییەكانی پۆلی (١٢)ی ئامادەیی ، پەیجی (BMC) دووبارە بابەتەكەی چەواشە كردۆتەوەو بەهەمان شێوە باسی كردۆتەوە ، ئەمە لە كاتێكدایە كە نوێنەری راگەیاندن وپەیوەندییەكان و چەندین كەناڵ لەوێ ئامادەبوون و لە زۆربەی كەناڵەكانی راگەیاندن و پەیجەكان پەخشكراوە و بەهیچ شێوەیەك ئەو ووشەیە باس نەكراوە ، بۆیە بەمافی خۆمانی دەزانین كە لەسبەینێوە رۆژی یەك شەممە ٢٠٢٢/٢/٢٠ەوە داوای یاسایی لەسەر پەیجی (BMC) تۆمار بكەین و بەڕێوەبەری بەشی یاساییمان لەو بارەیەوە ئاگادار كردۆتەوە .
راگەیاندن و پەیوەندییەكان
٢٠٢٢/٢/٢٠