بەڕێوەبەری گشتی سوپاس و پێزانینی پێبەخشرا

ئەمڕۆ یەكشەممە رێكەوتی٢٠٢٢/٢/٢٠ مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازی كرد لە بەرێزان ئازاد رەسوڵ سەرۆكی ڕێكخراوی هیوای هەموان و گوڵاڵە ڕەزا بەرپرسی لقی سلێمانی ڕێكخراوی هیوای هەموان،لە سەردانەكەیاندا سوپاس و پێزانینیان بەخشییە بەڕێوەبەری گشتی لەپای هاوكاریكردنی ڕێكخراوی هیوای هەموان كە لە سنوری بەڕێوەیەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی چەند چالاكییەكیان ئەنجام دابوو لە ناوەندەكانی خوێندن ، بەڕێوەبەری گشتی سوپاسی كردن و هیوای سەكەوتنی بۆ خواستن.