ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٢/٢١ بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرێتی پلاندانانی پەروەردەیی و ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان کۆبونەوەی گروپی پەروەردەیی تایبەت بە کاروباری ڕێکخراوەکان ئەنجام درا، کەتێدا باس لە گرفتەکانی خوێندنی خانەخوێ و ئاوارەی ناوخۆ و پەنابەری سوری و چارەسەرکردنی گرفتەکان و کارو چالاکی ڕێکخراوەکان کرا.