تاقیکردنەوەی مامۆستایانی پیشەیی

ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٢/٢٢ مامۆستا عمر محمد امین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبوونی لیژنەیەک لە وەزارەتی پەروەردە و بەڕێوەبەری فێرکردنی پیشەیی سەردانی بەڕێوەبەرێتی مەشق و ڕاهێنانی کرد بەمەبەستی لە نزیکەوە بە ئاگابوونی بەڕێوە چوونی تاقیکردنەوەی مامۆستایانی پیشەیی كە تێیدا ٢٥ مامۆستا بەشداری تاقیكردنەوەكە دەكەن تاوەکو ببنە سەرپەرشتیاریی پەروەردەیی پیشەیی بۆ وەرشەی قوتابخانە بنەڕەتیەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان و پرسیارەكان لەلایەن هەمان لیژنەوە ئامادەكرابوون . یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.