بەڕێوەبەری گشتی و وەفدێكی زانكۆی ئەمریكی لە سلێمانی كۆبوونەوە ئەمڕۆ چوارشەممە رێكەوتی٢٠٢٢/٢/٢٣ مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەئامادەبوونی لێپرسراوی راگەیاندن و پەیوەندییەكان پێشوازی كرد لە وەفدێكی زانكۆی ئەمریكی لە سلێمانی، مەبەستی سەردانەكەیان هاوكاری بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بكەن لەبواری خوێندنی پەروەردەی تایبەت و هەوڵ دەدەن ڕاهێنان بە مامۆستایان بكەن لەوبوارەدا ، بەڕێوەبەری گشتی سوپاسی كردن و هیوای خواست هاوكاری كەرتی پەروەردە بن سەركەوتووبن.