بەڕێوەبەری گشتی سەردانی قەزای شارباژێڕی کرد

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠٢٢/٢/٢٤ مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە یاوەری بەڕێوەبەری سەرپەرشتیکردنی پارێزگای سلێمانی سەردانی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارباژێڕی کردو لەلایەن مامۆستا لەتیف حسین بەڕێوەبەری پەروەردەی شارباژێڕەوە پێشوازیان لێکرا. سەرەتا سەردانی باخچەی منداڵانی (ژیران)ی لە گوندی شەمساوا کرد کە ئەمساڵ کراوەتەوە و ژوورەکانی باخچەی بەسەرکردەوەو دەست خۆشی لە بەڕێوەبەرو مامۆستایانی باخچەی ناوبراو کرد و سوپاسی خۆی ئاڕاستەی خەڵکی گوندەکە کرد کە هاوکار بوون بۆ کردنەوەی ئەم باخچەی منداڵانە لە گوندەکەیاندا.

پاشان سەردانی پێشانگەی دیدو پەیامی قوتابخانەو خوێندنگەکانی سنوورەکەی کرد کە بە هاوکاری مامۆستایانی هونەرو ستافی کارگێڕی قوتابخانەو خوێندنگەکان ئەنجام درابوو . هەر قوتابخانەو خوێندنگەیەک دیدو تێڕوانینێکی خۆی هەیە بۆ پرۆسەی پەروەردە. بەڕێوەبەری گشتی دەستخۆشی لە مامۆستایان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن، هەروەها سوپاسی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان کرد کە هاوکار بوون بە دابینکردنی هۆڵ بۆ پێشانگاکە.

دواتر سەردانی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارباژێڕی کردو لەگەڵ لێپرسراوی بەشەکان کۆبۆوەو دەستخۆشی لێکردن و سوپاسی بەڕێوەبەری پەروەردەی شارباژێڕی کرد بۆ ئەو چالاکیانەی کە ئەمساڵ ئەنجامیان داون و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن بۆ زیاتر پێشخستنی کەرتی پەروەردە.

بەڕێوەبەری گشتی داواکارە لە بەڕێوەبەری پەروەردەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی کە ئەم دیدو پەیامانەی کە دادەنرێت لە ناوەندەکانی خوێندندا بکرێتە پێشانگاو ئەرشیف بکرێت.