ئەمڕۆ یەك شەممە رێكەوتی ٢٠٢٢/٢/٢٧ مامۆستا دڵشاد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبوونی مامۆستا بەكر بەڕێوەبەری چالاكی هونەریی رۆژئاوا و سەرپەرشتیارانی هونەریی لەهۆڵی ولیەم یۆحەننا بەشداری كرد لە كردنەوەی پێشانگای ساڵانەی سەرجەم خوێندنگە ئامادەییەكانی ناوشاری سلێمانی لەسنووری پەروەردەی رۆژئاوا كە ژمارەیان (٣٢)ئامادەییە و تیایدا تابلۆی خوێندكاران نمایش كراوە ، پێشانگاكە ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت و ساڵانە ئەم جۆرە پێشانگایانە بۆ هەموو قۆناغەكانی خوێندن دەكرێتەوە بۆ خوێندكاران بۆ دەرخستنی توانا و بەهرەكانیان.