ئەمڕۆ دوو شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٢/٢٨ مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبوونی سەلام شێخ کریم بەڕێوەبەری پڕۆگرامەکان پێشوازیان کرد لە ابراهیم هەورامانی نوسەرو ڕۆژنامەنوس , پاش گفتوگۆ دەربارەی ئەدەبیاتی کوردی ابراهیم هەورامانی ژمارەیەک لە کتێبەکانی لەسەر دۆسیەی کیمیابارانی هەڵەبجە بە زمانەکانی عەرەبی و کوردی و ئینگلیزی پێشكەش بە بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەری پڕۆگرامەکان كرد، بەڕێوەبەری گشتی زۆر سوپاسی کردو هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە پای ئەو خزمەتەی کە بە ئەدەبیاتی کوردی کردووە.