سەردانی ستافی کۆمەڵگەی میدیای نێودەوڵەتی ناحکومی

ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٣/١ مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا عمر محمد امین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پێشوازیان کرد لە ستافی کۆمەڵگەی میدیای نێودەوڵەتی ناحکومی مەبەستی سەردانەکەیان لەچوارچێوەی هەڵسەنگاندنی کاری مامۆستایانە کە هەموو ساڵێک لەم ڕۆژەدا سوپاس و پێزانین دەبەخشن، بەم بۆنەیەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانیان بەسەرکردەوە سوپاس و چەپکە گوڵیان بەخشیە بەڕێوەبەری گشتی و یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەری خوێندنی ناحکومی و بەڕێوەبەری تەکنیکی، بەڕێوەبەری گشتی زۆر سوپاسی ئەوبەسەرکردنەوەی لێکردن و هیوای سەرکەوتنی بۆ مامۆستایان خواست .