بەڕێوەبەری گشتی کۆمەڵگەی پەروەردەیی کوردستانی بەسەرکردەوە

ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٣/١ مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا عمر محمد امین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەری بیناسازی سەردانی کۆمەڵگەی پەروەردەیی کوردستانیان کرد ولەلایەن بەڕێوبەر و ستافی کۆمەڵگەکەوە پێشوازیان لێکرا، مەبەست لە سەردانەکەیان بۆ گفتوگۆکردن و ڕێکخستنەوەو هەڵسەنگاندنی چۆنیەتی نۆژەنکردنەوەی کۆمەڵگەکە بوو، دواتر باخچەی منداڵانی کۆمەڵگەکەی بەسەرکردەوە هیوای سەرکەوتنی بۆ بەڕێوەبەر و مامۆستایان و ستافی کارگێڕی خواست .