سەردانی بەڕێزان قائیمقامی بازیان و ڕێبوار بازیانی

ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٣/١ مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازی کرد لە بەڕێزان ڕێبوار بازیانی ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی و اسماعیل احمد رسول قائیمقامی قەزای نوێ ی بازیان بە وەکالەت، وێڕای پیرۆزباییکردنی لە قائیمقامی نوێ ی بازیان بەوەکالەت مەبەستی سەردانەکەیان داواکاری بوو لە بەڕێوەبەری گشتی کە بەڕێوەبەرێتی پەروەردە لە قەزای بازیان بکرێتەوە بەڕێوەبەری گشتی نووسراوی فەرمی ئاراستەی وەزارەتی پەروەردە کرد بە مەبەستی کردنەوەی بەڕێوەبەرێتی پەروەردە لە قەزاکەیان .