ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠٢٢/٣/٨ مامۆستا عمر محمد امین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە یاوەری مامۆستا عبداللە حەمە کاکە ڕەش بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ و لێپرسراوی خۆیەتی و بەرپرسی کۆگاکانی پەروەردەی چەمچەماڵ سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی (قادرکەرەم) ی کردو لەلایەن بەڕێز حاکم صدیق محمد سعید بەڕێوەبەری ناحیەوە پێشوازی گەرمیان لێکراو ڕەوشی پەروەردەی سنوورەکە تاوتوێ کرا. دواتر بەشدارییان کرد لە یەکەمین فێستیڤاڵ و چادرگەی دیدەوانی ناوەندەکانی خوێندنی ناحیەی قادرکەرەم کە لە بەرزاییەکانی بانی شاران بەسەرپەرشتی یەکەی چالاکی وەرزشی و دیدەوانی چەمچەماڵ ڕێکخرابوو، چەندین چالاکی دیدەوانی و هونەری وئەدەبی فۆلکلۆری و ئەسپ سواری بەڕێوەچوو هەروەها خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە دڵسۆزانی پەروەردەی سنوورەکەو یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی ڕێزلێنانی بەخشییە بەڕێزان هیوا شاوکی خاوەنی کۆمپانیای لوتکەی شاوک و بنەماڵەی حەمە کۆشکی کە هەمیشە هاوکاری قوتابخانەکانی سنووری ناحیەی قادرکەرەمن.