بەڕێوەبەری گشتی قوتابخانەی سەرشەقامی بنەڕەتی بەسەرکردەوە

ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٣/٢٩ مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبوونی بەڕێوبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات قوتابخانەی سەرشەقامی بنەڕەتی بەسەرکردەوە و چەند چالاکییەک ئەنجام درا سەرەتا دروستکردنی باخچەیەکی نموونەیی بوو کە لەلایەن بەڕێز کاک شاهۆ خاوەنی شیرینی شەهرام لە سلێمانی لەسەر ئەرکی خۆی بە شێوازی یابانی دروستی کردووە بۆ قوتابخانەی ناوبراو تاکو خوێندکاران و مامۆستایان سوودی لێوەرگرن.هەروەها لە قوتابخانەی ناوبراو مامۆستا کامەران سەرپەرشتی دروستکردنی بەنداوێکی لە قوتابخانەكە کردووە بە هاوکاری چەند مامۆستایەکی قوتابخانەکە بۆ ئەوەی قوتابیان و خوێندکاران بە شێوەی پڕاکتیکی سودی لێوەربگرن.بەڕێوەبەری گشتی دەست خۆشی لە مامۆستایان کرد کە توانیویانە بەو شێوەیە خزمەتی زیاتری خوێندکاران و کەرتی پەروەردە بکەن و سوپاسی خاوەنی شیرینی شەهرامی کرد کە لەسەر ئەرکی خۆی هەستاوە بەدروست کردنی باخچە بۆ قوتابخانەکە هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.دواتر ڕێزلێنان بەخشرا بە مامۆستایان و چاودێرانی پەروەردەی تایبەت کە لەلایەن پەروەردەی ڕۆژهەڵات دابین کرابوو، بەڕێوەبەری گشتی هیوای سەرکەوتنی بۆ بەڕێوبەرو مامۆستایانی قوتابخانەکە خواست.