ئەمڕۆ چوارشەممه ٢٠٢٢/٣/٣٠ مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی قوتابخانەی تۆپزاوای بنەڕەتی کرد‌و چاوی بە مامۆستایان و قوتابیان کەوت و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن، پاشان سه‌ردانی ناحیه‌ی بنگردی كرد و لەلایەن مامۆستا مه‌هاباد بەڕێوەبەری پەروەردەی دوكان و ژمارەیەک لە سه‌رپه‌رشتیارانی ئه‌و سنووره‌وه پێشوازی لێ‌کرا ، پاشان بەڕێوەبەری گشتی بە یاوەری بەرێوەبەری پەروەردەی دوكان سەردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناحیه‌ی بنگردی كرد لەلایەن بەڕێز محمد عبدالرحمن محمود به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی بنگرد پێشوازیان لێ‌کرا ،لە درێژەی سەردانەکەیدا بەڕێوەبەری گشتی قوتابخانه‌ی هه‌نجیره‌ی بنه‌ڕه‌تی به‌سه‌ركرده‌وه‌و سوپاسی مامۆستایانی كرد‌و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن دواترباخچەی منداڵانی جریوه‌ی بەسەرکردەوەو بەشداری هەڵمەتی نەمام چاندنی کرد، پاشان سەردانی قوتابخانەی سێوكانی بنەڕەتی کرد و گوێی لە داواکارییەکانیان گرت و به‌ڵێندا به چاره‌سه‌ركردنی كه‌موكوڕیه‌كانی بینای خوێندنگه‌كه‌یان..لە کۆتایی سەردانەکەیدا بۆ ناحیه‌ی بنگرد بەڕێوەبەری گشتی سه‌ردانی ئاماده‌یی سه‌رچیای تێكه‌ڵاوی كرد و له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانی خۆێندنگهكانی سنوورەکەدا كۆبۆوه و له نزیكه‌وه گوێی له داواكاریه‌كانیان گرت و سوپاسی هه‌وڵ وماندوبونی كردن.