فێستیڤاڵی ساڵانە

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠٢٢/٣/٣١ مامۆستا عمر محمد امین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی قوتابخانەی زیرەکی بنەڕەتی کردو بەشداربوو لە فێستیڤاڵی ساڵانەی قوتابخانەکەیان و دەستخۆشی لە مامۆستایان و خوێندکاران کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن. پاشان لە هۆڵی ڕۆشنبیری بەشداریکرد لە فێستیڤاڵی ساڵانەی هونەری (موزیک، شێوەکار، کاری دەستی و فۆتۆگرافی) دواناوەندی شەهید جەباری تێکەڵ و سوپاسی مامۆستایان و خوێندکارانی کرد بۆ ئەنجامدانی ئەم فێستیڤاڵە هونەرییانە.