ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە :

پیرۆزبایی هاتنەوەی مانگی رەمەزانی پیرۆز لەسەرجەم موسڵمانان دەکەین،

وەزارەتی پەروەردە لەمانگی رەمەزاندا بریاریدا کە دەوام لە ناوەندەکانی خوێندن بەم شێوەیە دەبێت :

١- دەوامی بەیانیان کاتژمێر(۸:۰۰)دەستپێدەکات و هەر وانەیەک پێنج خولەک کەم دەکرێتەوە .

٢- دەوامی نێوەرۆیان کاتژمێر( ١٢:١٥) دەستپێدەکات و هەر وانەیەک پێنج خولەک کەم دەکرێتەوە .

٣- دەوامی قوتابخانە و خوێندنگەکانی ئێواران کاتژمێر (٤:٣٠) دەستپێدەکات، ئەو ناوەندانەی خوێندیش کە پێش بانگی ئێوارە بۆیان نەگونجا دەکرێت کاتژمێر (٧:٣٠ )دەست پێ بکەن. بەهەمان شێوەی دەوامی بەیانیان و نێوەرۆیان پێنج خولەک لە وانەکانیان کەم دەکرێتەوە.

٤- ناوەندەکانی خوێندن نابێت گۆرانکاری لە خشتەی وانەکان بکەن، هەر مامۆستایەک کە کۆتا وانەی تەواو بوو بەئاگاداری بەڕێوەبەر دەتوانێت ناوەندی خوێندن بەجێبهێڵێت. ‌

وەزارەتی پەروەردە ‌

۱ی٤ی۲۰۲۲