ئەمڕۆ یەكشەممە رێكەوتی٢٠٢٢/٤/٣ مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەئامادەبوونی نەرمین مەحمود بەڕێوەبەری سەرپەرشتیكردنی پەروەردەی سلێمانی باخچەی منداڵانی سلێمانی بەسەركردەوە، بەڕێوەبەری گشتی سەردانی ژوورەكانی باخچەكەی كرد و لەلایەن مامۆستایان و منداڵانی باخچەكەوە چەند چالاكییەكی هونەری و وەرزشییان ئەنجامدا،شایەنی باسە باخچەی منداڵانی سلێمانی ساڵی ١٩٥٣ لە شاری سلێمانی دامەزراوە و چەندەها منداڵی تێدا پەروەردە كراوە، بەڕێوەبەری گشتی دەست خۆشی لە بەڕێوەبەر و مامۆستایان و منداڵانی باخچەكە كرد بۆ ئەو كارو چالاكییە نمونەییە جوانانەی كەئەنجامیاندا و هیوای سەركەوتنی دڵسۆزانەی بۆ ستافی باخچەكە خواست.